جارێکی تریش پارتی کرێکارانی کوردستان ئاگاهی ده‌داته‌وه به حکومه‌تی تورکیا ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌نگاوی خۆی نه‌نێت له پرۆسه‌ی ئاشتی وڵاته‌که‌دا ئه‌وا به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه به شێوه‌یه‌ک له جاران به‌هێزتر.
دکتۆر سالار باسیره، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ده‌وڵه‌تی تورکیا ناخوازێت هه‌نگاوی ئاشتیانه بنێت و وه‌ک ده‌ڵێت پێده‌چێت ئانکه‌ره له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی کاتی زیاتر بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵین ساڵح، دکتۆر سالار باسیره ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێده‌چێت تورکیا له‌م پرۆسه‌ی ئاشتیه‌دا هه‌وڵی ناردنی په‌یامه‌کانیه‌تی زیاتر وه‌ک له‌وه‌ی هه‌نگاوی پراکتیکی بنێت تا متمانه له‌لای لایه‌نی دووه‌می کێشه‌که دروست بێت که نیشانی بدات به‌ڵێ ڕژده له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردن و وه‌ک دکتۆر سالار ده‌ڵێت چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه له مێژینه‌یه‌ی کورد له تورکیادا هه‌ر به دروشم و قسه‌کردن نابێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: