له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی ئێران زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ده‌شێت گۆڕانکاریه‌ک له سیاسه‌ته‌کانی ئێران‌دا بێته ئاراوه له‌و گۆشه نیگایهوهی که وه‌ک ده‌گوترێت که‌سێکی نزیکه له به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان.
زۆرێک له سیاسه‌تمه‌داران و چالاکوانان له‌وبڕوایه‌دان داخستنی سنوری ڕۆژئاوای کوردستان له‌گه‌ڵ کار و ئه‌رکه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌ک ناگرێته‌وه.
زۆرێک له چاودێرانی کورد له‌و بڕوایه‌دا نین کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ئێران هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ کوردی وڵاته‌که هه‌بێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای کۆتاییهێنان ده‌کات به قه‌یرانی ئاینزایی وڵاته‌که‌ی و ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌کان ڕێک‌بخرێن بۆ شکستپێهێنانی پیلانه‌کانی بۆ شه‌ڕی ئاینزایی وڵاته‌که داده‌ڕێژرێن.
ده‌مڕاستی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگه‌یاندنێک بڵاو ده‌کاته‌وه به ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه و تیایدا هاتوه ئه‌وانه‌ی فرمێسکی تیمساح ده‌ڕێژن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان با بفه‌رمون و سنوره‌کان کراوه‌یه بچن به‌رگری له گه‌له‌که‌مان له ڕۆژئاوا بکه‌ن.
هه‌ندێک هه‌وڵ له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێکردووه تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ماوه‌ی پۆسته‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بۆ 8 مانگ درێژبکرێته‌وه.
لایه‌نه ئۆپزسیۆنه سیکیولار و دیموکراسیه‌کانی ئێران ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه له واشنتۆن کۆبووبوونه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی سیسته‌می ئایندهی ئێران.
هه‌ر پاش سوێندخواردنه یاساییه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران پشتیوانی بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ی سوریا دووباره ده‌کاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی ڕێکخراوه تێرۆریستی و توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک جهبههتولنوسره به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌یکه‌ن له سوریادا هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه کاردانه‌وه‌یان هه‌بووه و نه سنوریشیان کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا.
گه‌وره شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س پاش ململانێیه‌کی درێژخایه‌ن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
بڕیاره ڕۆژی 24ی ئه‌م مانگی هه‌شته کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکرێت به به‌شداری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کان.
شه‌ڕ و پێکدادانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل دژ به توندڕه‌وان و تێرۆرکارانی ئیسلامی له ڕۆژئاوای کوردستان به‌ردوامه.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده له‌شکریه‌کان و ئاسایشیه‌کانی عێراقدا، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌ڵێت باری ئاسایشی عێراق دانه‌ڕماوه به‌ڵکو له هه‌ندێک باردا شکستی هێناوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کی دوور و درێژی پڕ له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له نێوانیاندایه.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕیاریدا ڕۆژی 21 مانگی نۆی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژاردن بکرێت ، به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت بڕیاری کردنی هه‌ڵبژاردن بڕیارێکی سیاسیه نه‌ک بڕیاری کۆمیسیۆن.
سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌ردانێک له تورکیایه و له‌وێش له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک پرسی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ولێر و ئانکه‌ره و پرسه‌کانی تری ناوچه‌که له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا کۆبوونه‌وه ده‌کات.
ڕوانینی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌و کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ده‌ستکراوه به وتووێژکردن له‌سه‌ری که هێشتا له قۆناغی به‌راییدایه و ئاماژه‌کانیش هه‌روادێ ده‌رده‌که‌ون و زیاتریش ده‌بن بۆ نیشاندانی هه‌بوونی ناکۆکی.
شه‌ڕ و توندوتیژیه‌کان له وڵاتی میسر به‌رده‌وامن و ئیخوانولموسلمینه‌کان هێشتاش به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و سوریشن له‌سه‌ر داواکه‌یان بۆ دانانه‌وه‌ی موحه‌مه‌د مورسی وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته‌که.
هه‌روادێ و باری ئاسایشی عێراق خراپتر ده‌بێت و ڕۆژانه ته‌قینه‌وه و توندوتیژی له وڵاته‌که‌دا ڕووده‌ده‌ن هاوکاتی ئه‌و قه‌یرانه قوڵه سیاسیه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه.
سه‌ردانه‌که‌ی هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده بۆ وڵاتی تورکیا و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌دا وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی تورکیادا به دوای خۆیدا بێنێت له به‌رامبه‌ر کوردی سوریادا.
زیاتر نیشـان بده