لەم ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان ڕاگەیاندووە و دەڵێن بە ڕێژەیەکی زۆر کاریگەریی هەیە.
نزیکەی سێ هەفتە پاش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا بارودۆخی سیاسی هێشتا نا ڕوون و نادیارە، ئایە دۆستانی ئەمەریکا لە ئەوروپا چۆن دەڕواننە ئەم بارودۆخە سیاسییەی ئەمەریکا.
لە فەڕەنسا بارێکی نا ئارام دروستبووە، وەک کاربەدەستانی فەڕەنسایی دەڵێن لەپاش ئەو هێرشە تێرۆریستیانەی پاریس و شاری نیس.
لە یەک دوو ڕۆژی دوایی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاندیدەکانی هەردوو لایەنی سەرەکی ئەمریکا، کۆماری و دیموکراتەکانیش هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە و هەڵمەتێکی گەورەی هەڵبژاردنیان دەستپێکردووە لەو ستانانەی بە ستانە سەرەکی و یەکلاکەرەوەکانی ئەم هەڵبژاردنەی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادەنرێن.
بەپێی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، پاریس وەک هەنگاوی یەکەم لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ دەرکردنی زیاتر لە 200 توندڕەوی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا.
هۆزان مەحمود لە ڕۆژی جیهانی نێونەتەوەیی کچانی منداڵدا دەڵێت جیاکاری لەنێوان ڕەگەزی کچ و کوڕ لەنێو خێزانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە زەقی بەدی دەکرێت
لە ململانێی ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دەبینین هەر لایەنێکی ئەم قەیرانە چەند وڵاتێک پشتیوانییان دەکات، لەوانە ئێران و تورکیا بوونەتە پشتیوانکار لەم شەڕەدا کە هەروادێ و قورستر دەبێت.
پەتای کۆرۆنا ڕێگرە لەوەی شاندی وڵاتانی ئەندامی یو ئێن بچنە هۆڵی ئەم نێوەندە جیهانییە و لەوێ پەیامەکانی خۆیان بدەن. هەر بۆیە سەرۆک و پادشا و سەرەک وەزیری وڵاتان پەیامی ڤیدیۆیی تۆمارکراوی خۆیان ناردووە.
لەکاتێکدا تورکیا کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆی هەیە، لە هەمانکاتیشدا چەندین بەرەی ئاڵۆزی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا دروستکردووە. لەلایەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، سوریا، لیبیا، سعودیە، یۆنان و فەرەنسا و لەلایەکی تریشەوە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کێشەی پەنابەرانی بەردەوامە.
ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە پێک هاتنی یەکەم کۆنفڕانسی ئەو ئەنجومە دەکات.
زیاتر نیشـان بده