Accessibility links

دکتۆر حەسەن محەمەد: زانیاری لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 هێشتا زۆر سنووردارە


لەم ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان ڕاگەیاندووە و دەڵێن بە ڕێژەیەکی زۆر کاریگەریی هەیە.

دکتۆر حەسەن محەمەد رۆستەم لەم بارەیەوە دەڵێت " ئەو داتایانەی کە ئێستا باسیان لێوە دەکرێن سەبارەت بە ڕێژەی کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆڤید-19 لە ئێستادا ئەو داتایانە سەرەتایین و دەبێت تاقیبکرێنەوە هەتا کاریگەریەکانیان بە روونی بزانرێن بۆ رێگریکردن لە توشبوون بە نەخۆشییەکە. "

نەخۆشی کۆڤید -19 کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارەکەیەتی زیانێکی بێشووماری بە مرۆڤ و ئابووری جیهان گەیاندووە . دکتۆر حەسەن محەمەد رۆستەم، مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان وهەروەها توێژەر لە زانکۆی توتینگهام لە بەریتانیا لەم وتوێژەی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لەو ڤاکسینانە دەکات کە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندان لەلایەن کۆمپانیەکانی بەرهەمهێنەرانی دەرمانەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:05:39 0:00


XS
SM
MD
LG