لە فەڕەنسا بارێکی نا ئارام دروستبووە، وەک کاربەدەستانی فەڕەنسایی دەڵێن لەپاش ئەو هێرشە تێرۆریستیانەی پاریس و شاری نیس.
لە شاری پاریس مامۆستایەکی مێژوو بە دەستی توندڕەوێکی ئیسلامی سەربڕدرا و لە شاری نیس 3 کەس لە کڵێسایەکدا دەکوژرێن.
وەڵامی گەورە کاربەدەستانی فەڕەنسایی توند بوو، هاوکات لە ژمارەیەک وڵاتی جیهانی ئیسلامیدا کاردانەوە و خۆپیشاندان دەستیان پێکرد.
دکتۆر کەمال سولەیمانی، لێکۆڵەری کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە زانکۆی مەکسیکۆ سیتی لە وڵاتی مەکسیک، دەڵێت "ئەوەی ڕوودەدات دۆسێیەکی سیاسییە، ئەگەر مەزهەب و سیاسەت لێک جودا بکەینەوە."
لە وەڵامی پرسیارێکی دەخیل شەممۆ سەبارەت بە کاردانەوە بەراییەکان بەرامبەر بە فەڕەنسا لەلایەن تورکیاوە، دکتۆر سولەیمانی ئاماژە بەوە دەکات تورکیا و ئێران و وڵاتانی تری هاوشێوەی ئەو دوو وڵاتە بەشێکی پاوانخوازییە نەتەوەییەکەی خۆیان دەگۆڕن بە ئاین و دەشڵێت "ئەو موسڵمانانەی لە فەڕەنسادا مرۆڤ دەکوژن، ئەگەر هاتبا و لە تورکیا بوونایە و دژایەتیی حکومەتی ئەردۆغانیان کردبا تا کوردی موسڵمان نەکوژێت، ئەوا بە ئاسانی دەیگرتن و زیندانی دەکردن و هەزاران کاری بەسەردا دەهێنان."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: