Accessibility links

هۆزان مەحمود: جیاکاری لەنێوان ڕەگەزی کچ و کوڕ لەنێو خێزانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە زەقی بەدی دەکرێت


ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژی جیهانی نێونەتەوەیی کچانی منداڵە، ڕۆژی چاودێری نێودەوڵەتییە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە 11ی 10ی 2012 رایگەیاندرا؛ هەروەها پێی دەوترێت ڕۆژی کچان، کە چاودێری و پشتگیری لە دەرفەتی زیاتر بۆ کچان دەکەن و هۆشیاری زیاتر دەدەن لەسەر ئەو نایەکسانییە جێندەرییانەی کە لە سەر ئاستی جیهان ڕووبەڕووی کچان دەبنەوە لەسەر بنەمای جێندەریان.

هۆزان مەحمود چالاکەوانی کاروباری ژنان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادایە بۆ وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی نێودەوڵەتی کچانی منداڵ.

خاتوو هۆزان سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی نێونەتەوەیی کچانی منداڵ دەڵێت ڕۆژێک بەس نییە بۆ بەبیرهێنانەوەی دۆزێک یاخود وەها بابەتێکی گرنگ تا بتوانرێت هۆشیاریەکی گشتی و هەمەلایەنە دروست ببێت بەرامبەر بە ماف و پێگەی کچانی گەنج بەتایبەت لە ئێستادا کە کێشەکان زۆر ئاڵۆزترن و دووهێندە زیادیان کردووە لەبەرامبەر ڕەگەزی مێینەدا.

خاتوو هۆزان گوتیشی هەموو ڕێگریەکان لەبەردەم کچاندا و نەڕەخساندی بوار بۆیان لەوانە بواری خوێندن و زوو بە شوودان لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر بە پێی پێشکەوتن وئاستی ئەو شوێنە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەگەرچی تاڕەدایەک ئەو بۆچونانە پاشەکشەی پێکراوە و ژنان وکچانی گەنج تاڕارەیەک هاتونەتە نێو بوارەکانی خوێندن و کارکردنەوە، بەڵام ئاستەنگی تریان بۆ دروستبوە لە دەستدرێژی سێکسی لە هەڵاواردن لەسەر بنەمای ڕەگەز و دەستڕاگەیشتنی کچان بە سەرچاوە ئابوورییەکان زۆر کەمترە بەبەراورد بە کوڕان و پیاوان.

خاتوو هۆزان ئاماژەشی بەوە کرد کە پەروەردەی خێزانی کاریگەری بەسەرئەو جیاکاریەی نێوان کچان وەک ڕەگەز لەگەڵ کوڕاندا هەیە وگوتی لەنێو کۆمەڵگا خۆرهەڵاتیەکاندا خانەوادە ڕۆڵێکی باڵای هەیە لە جیاکاریدا لە چوارچێوەی خێزاندا کوڕ وەکو ڕەگەزە ئەسڵیەکە وەردەگیرێت و کچیش وەک مامناوەندی سەریر دەکرێت، ئەو گرنگیەی بە کوڕ دەدەرێت کەمتر بە کچ دەدرێت، ئەگەرچی ئەم بۆچونە لەگەڵ ئاستی خێزان و بۆ خێزان دەگۆڕێت.

گوتیشی بە شێوەیەکی گشتی لە بەشێک لە ناوەندە پیشکەتوەکانیشدا وەک زانکۆکان و هۆڵیوود و شوێنەکانی بەرهەمهێنانی هونەر کچان ڕووبەڕوی هەراسانکردن و دەستدرێژی و هەڵاوێر و پەراوێزخستن دەبنەوە، ئەمەش پێویستی بە کارکردنی هەمەلایەنە هەیە بۆئەوەی یەک بەیەک دەست بخرێتە سەر کێشەکان و ڕێگەچارەی بۆ بدۆزرێتەوە.

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:16 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG