Accessibility links

بێستوون خەلەکانی: لەدروستبوونی دەوڵەتی کەمالیەوە تورکیا بەزمانی گفتووگۆ کێشەکانی چارەسەر نەکردوە


لەکاتێکدا تورکیا کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆی هەیە، لە هەمانکاتیشدا چەندین بەرەی ئاڵۆزی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا دروستکردووە. لەلایەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، سوریا، لیبیا، سعودیە، یۆنان و فەرەنسا و لەلایەکی تریشەوە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کێشەی پەنابەرانی بەردەوامە.

تورکیا چۆن دەتوانێت ئەم هەموو کێشانە بەڕێوە بەرێت؟ ئەمە سەرکێشی سیاسەتەکەیەتی یاخود خۆی ئەم قەیرانانە بەمەبەست دروست دەکات؟

لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا بێستوون خەلەکانی چاودێری سیاسی لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "تورکیا کێشەی گەورەی ناوخۆی هەیە، پەیوەندی بە داڕمانی ئابوریەوە هەیە، کێشەی سوپاکەی هەیە، دەیەوێت بیباتە دەرەوە، ئەگەر ئەو سوپا گەورەیە بگەڕێتەوە ناو تورکیا کێشەی زیاتری بۆ دروست دەکات".

هەروەها دەڵێت "ئەردۆغان لەدەسەڵاتیا هەیە و دەیەوێت سوپایەک بۆخۆی دروست کات و لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدابێت و بەشێک بێت لە ئیسلامی سیاسی، بەخەیاڵی دروستکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی و یەکێتیەکی ئیسلامی پێکبێنێت وەک یەکێتی ئەوروپا".

لەوەڵامی پرسیارێکدا ئایا تورکیا دەیەوێت لەلیبیادا دەسەڵاتی هەیبێت تەنها بۆ بەدەستهێنانی نەوتە؟ یاخود ئەمە هەوڵی ناتۆیە لەرێگای تورکیاوە ئەیانەوێت دەسەڵاتی ڕوسیا لەباکوری ئەفریکا نەهێڵن؟.

خەلەکانی دەڵێت " لەئەمڕۆدا ناتۆ لەتوپەتە، یەکێتی ئەروروپا پشتیوانی ئەو هەنگاوەی تورکیا ناکات کە بەهەزاران تیرۆرستی ڕەوانەی لیبیا کردوە".

زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە!

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:25 0:00


XS
SM
MD
LG