Accessibility links

هادی سۆفیزادە: بۆڕێگری لەسزاکانی داهاتوو و پاراستنی لەباری ئاسایشەوە ئێران ڕێکەوتنی 25 ساڵەی لەگەڵ چین کردوە


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند بەمەبەستی ڕێکەوتنێک بۆ ماوەی 25 ساڵ, ئێران دانسوستاندن لەگەڵ چین دەکات. ئەم ڕێکەوتنە بەچ شێوەیەک پێشبینی دەکرێ، ئایا تەنها ئابووریە یاخود سەربازیش دەبێت؟.

لەمبارەیەوە هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت " لەئەمرۆدا هەر پرۆتۆکۆلێکی ئابوری کۆمەڵێک گرێدراوی ئاسایشیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەتایبەت لە سەردەمێکداین سیستەمی نوێ جیهانی بەشێوەیەکی جیا خۆی دادەڕێژێتەوە".

سۆفیزادە ڕێکەوتنی سوریا و ڕوسیا بەنموونە دینێتەوە کە بۆ 50 ساڵ کراوە، دەڵێت "ئەم پرۆتۆکۆلە لەڕاستیدا فرۆشتنی خاکی سوریایە، بەڵام بۆ مانەوەی دەوڵەتی بەشار ئەسەدە".

سۆفیزادە دەشڵێت لەم جۆرە ڕێکەوتنانەدا هەندێک ئیمتیازی مادیی و ئابوری بەدەست دێت بەلام لەهەمانکاتدا پاراستنی ڕژێمەکە بەشێوەیەک مسۆگەر دەکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:05 0:00


XS
SM
MD
LG