Accessibility links

ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە هەندەران


هێمای ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە هەندەران
هێمای ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە هەندەران

ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە پێک هاتنی یەکەم کۆنفڕانسی ئەو ئەنجومە دەکات.

ئەو ئەنجوومەنە، ڕێکخراوێکی مەدەنی و پێشەییە و چالاکی سیاسی نابێ، بەڵام هەوڵ دەدات دەنگێک بێت بۆ وەرزشکارانی کورد لە دەرەوەی وڵات و لە نێو کۆڕ و کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، مەسعود ناسری، بەرپرسی گشتی ئەو ئەنجومەنە دەڵێت، کۆنفڕانسەکە چەندین نوێنەری بۆ و ڵاتانی جۆربەجۆری ئەوروپا و لە نێویان دا بۆ باکووری ئەمەریکای هەڵبژارد و هەوڵ دەدەن ئەو ئەنجومەنە بەرفرەوانتر بکەنەوە.

مەسعود ناسری، بەرپرسی ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە هەندەران
مەسعود ناسری، بەرپرسی ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە هەندەران

ئەو ئەنجومەنە، ڕێکخراوێکی نوێیە کە لە دەرەوەی وڵات لە لایەن وەرزشکارانی کوردی تاراوگەنشین پێکهاتووە. وەک لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، ئامانجی سەرەکی ئەو ئەنجومەنە "خزمەتکردنی وەرزش و وەرزشکاران و پاڵەوانانی وەرزشی بێدەرەتانی کورد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:05 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG