هێزه‌کانی حکومه‌تی تایلاند گازی فرمێسک ڕێژیان دژی ئه‌و خۆپیشاندرانهی دژه به حکومه‌ت به‌کار هێنا، ئه‌وانه‌ی خۆیان کردبوو به ناو شوێنی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی ئۆپۆزسیۆندا ئه‌وه‌ی حکومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دایخست
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ مسۆگه‌ر نیـیه که خولێکی نوێی سزای نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان دژ به ئێران وا بکات ئه‌و وڵاته کاری ناوه‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری خۆی ڕابگرێت
گرووپـێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و سێ هێرشه خۆکوژیـیه ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نزیک باڵیۆزخانه‌کانی وڵاتانی بیانی‌دا له به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا کران
ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی سـریلانکا نیشان ده‌ده‌ن هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرینه‌ی کورسیـیه‌کانی بردۆته‌وه
سه‌رۆکی ئێران جۆره سهنتهرفیۆجێـکی نوێی وڵاته‌که‌ی خۆی ئاشـکراکرد که ده‌توانێت به شـێوه‌یه‌کی خێراتر یۆرانیۆم بـپـیتێنێت
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی پاکستانی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان به‌رپه‌رچی هێرشێکیان بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنین له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 15 چه‌کداریان کوشتووه
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بڕیاری داوه له کۆنگره‌که‌ی هه‌فته‌ی ئایندهی واشـنتندا به‌شـداری نه‌کات که له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه میوانداری ده‌کرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به ئاسایشی ناوه‌کی
حکومه‌تی چین ئه‌وه‌ی پشتڕاست کردووه که به شداری له وتووێژه‌کانی نیویۆرکدا ده‌کات ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان ئه‌مڕۆ به‌شداری تیدا ده‌که‌ن
بان کی موونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت؛ نێردراوێکی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی قیرغیزستان ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئۆپۆزسـیۆن ده‌ڵێت کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی وڵاتی کردووه
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا و دمتری مێدڤێدێڤ ی سه‌رۆکی رووسیا، په‌یماننامه‌یه‌کی گرنگی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیـیان مۆرکردووه، ئه‌وه‌ی که نزیکه‌ی 30% له جبه‌خانه‌ی ناو‌کی هه‌ردوو وڵات که‌مده‌کاته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆریای باکور ده‌ڵێن حوکمی 8 ساڵ کارکردنی سه‌ختیان داوه به‌سه‌ر پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها داواشـیان لێـکردووه بڕی 700 هه‌زار دۆلار سـزای دارایی بداته کۆریای باکور
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له عێراق نابنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی واشـنتن نه‌خشه‌ی خۆی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی له‌و وڵاته بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی بڕیاره تا کۆتایی مانگی هه‌شت به ئه‌نجام بگات
سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند ئه‌بهیسیت ڤیجـجاجیڤا باری نائاسایی له بانکۆکی پایته‌خت ڕاگه‌یاند
دوابه‌دوای پـێـکدادانی نێوان پـۆلیسی دژه ئاژاوه و خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له پایته‌خت، حکومه‌تی قیرغیزسـتان ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاندووه
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کانی جیهاندا دانوسـتاندن بکات
هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له باکوری قه‌وقاز له ڕووسیا له به‌رده‌م باره‌گای پـۆلیسی ناوخۆ خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 2 له کارمه‌ندانی پـۆلیس کوژران
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌ر کونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری پـیشـاوه‌ری پاکسـتان ڕاگه‌یاند که تیایدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژران
ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ڕاده‌گه‌یه‌نن حسێن مه‌رعه‌شی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووباره به‌ندکرایه‌وه
زیاتر نیشـان بده