میدیای ئێرانی ده‌ڵێت جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی نزیک له سه‌رۆکی پـێشـوو ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانی دووباره به‌ندکراوه‌ته‌وه.
ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ڕاده‌گه‌یه‌نن حسێن مه‌رعه‌شی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دووباره به‌ندکرایه‌وه. ناوبراو به شـێوه‌یه‌کی کاتی ئازادکرابوو بۆ به‌سه‌ربردنی نه‌ورۆزی جه‌ژنی سه‌ری سـاڵی ئێرانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا.
دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی ئێرانی حوکمی یه‌ک سـاڵ زیندانی‌کردنی مه‌رعه‌شی له مانگی ڕابردوودا په‌سه‌ندکردبوو. نابراو به تۆمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی پـرۆپاگه‌نده‌ی دژ به کۆماری ئیسلامی له میانه‌ی ڕه‌وشی دوای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا تاوانبارکراوه.