گرووپـێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و سێ هێرشه خۆکوژیـیه ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له نزیک باڵیۆزخانه‌کانی وڵاتانی بیانی‌دا له به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا کران و تیایاندا به لایه‌نی که‌م 41 که‌س کوژران.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه، گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و هێرشانه پـێنجه‌م زنجیره هه‌ڵمه‌تی گرووپه‌که‌یان بووه له به‌غدا.
گرووپه‌که ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و باڵوێزخانه و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقیدا ده‌که‌ن ڕه‌وایه هێرشـیان بکرێنه سه‌ر.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن ئه‌وان ده‌سـتیان له زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ناو به‌غدادا نه‌بووه ئه‌وه‌ی له ناوچه شیعه‌نشینه‌کاندا کران و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 35 که‌س.
کاربه‌ده‌ستان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه باری ئاسایش به‌ره‌و خراپی بڕوات هاوکاتی ئه‌وه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی مانگی سێ به‌رده‌وامه و لیسته‌کان سه‌رقاڵی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوون.