وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له عێراق نابنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی واشـنتن نه‌خشه‌ی خۆی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی له‌و وڵاته بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی بڕیاره تا کۆتایی مانگی هه‌شت به ئه‌نجام بگات.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس ده‌ڵێت زۆر که‌س وای بۆ ده‌چن له‌وانه‌یه ئه‌مه هه‌وڵێـکی یاخیبووان بێت بۆ کۆسپ خسـتنه به‌رده‌م ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونه‌ی له بواری له‌شـکری و سـیاسیدا له‌و وڵاته‌که‌دا به‌ده‌سـتهاتووه.
له ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 100 که‌س له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری به‌غدادا کوژراون، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا نزیکه‌ی مانگێـک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بێت.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌غدای هه‌ژاند و به لایه‌نی که‌م 50 که‌س کوژران و زیاتر له 140 که‌سی دیکه برینداربوون.
زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کرابوونه ئامانج شیعه نشینن. تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش وه‌باڵی ئه‌و هێرشـانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ڕێـکخراوی قاعیده له عێراق.