بان کی موونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت؛ نێردراوێکی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی قیرغیزستان ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئۆپۆزسـیۆن ده‌ڵێت کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی وڵاتی کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه بان کی موون له ڤیه‌ننا به په‌یامنێرانی گووت سبه‌ی هه‌ینی یان کیوبس دپلۆماتی سلۆڤاکی ڕه‌وانه‌ی قیرغیزستانی وڵاتی ناوه‌ڕاستی ئاسیا ده‌کات.
له لایه‌کی تره‌وه، ڤلادیمێر پوتنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی رووسیا ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری کاتی قیرغیزیدا سه‌باره‌ت به ڕه‌شی هه‌نووکه‌ی ئه وڵاته دوا.
له‌و باره‌یه‌وه، وته‌بێژی به‌ڕێز پوتن گوتی، ڕابه‌ری ڕووسیایی پشتگیری و یارمه‌تی وڵاته‌که‌ی پـێشکه‌ش به قیرغیزستان کردووه. دوێنێ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ڕووسیا پوتن گووتی: ڕووسیا خۆیی له ڕه‌وشی نائارامی هه‌نووکه‌ی قیرغیزستاندا تێوه ناگلێنێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی قیرغیزی کرد ڕێز له یاسا بگرن و ناکۆکیـیه‌کانیان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.