سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بڕیاری داوه له کۆنگره‌که‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌ی واشـنتندا به‌شـداری نه‌کات که له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه میوانداری ده‌کرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به ئاسایشی ناوه‌کی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن به‌ڕێز ناتانیاهو گه‌شـته‌که‌ی بۆ واشـنتن هه‌ڵوه‌شـانده‌وه چونکه هه‌ندێک له وڵاتان نیازیان هه‌یه قسه بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن جبه‌خانه‌ی ناوه‌کی ئیسرائیل. وڵاتانی ئیسلامی، له‌وانه میسر گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن ئیسرائیل به‌رنامه‌ی ناوه‌کی هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌شڵێن به‌ڕێز ناتانیاهو جێـگره‌که‌ی خۆی دان مێریدۆر ده‌نرێت بۆ کۆنگره‌که که بۆخۆشی وه‌زیری وزه‌ی ناوه‌کیـیه.
ڕاوێژکاری ئاسایشی سه‌رۆک ئۆباما جێم جۆنز ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئیسرائیل هه‌ر شـاندێـکی به‌توانای له کۆنگره‌که‌دا ئاماده ده‌بێت.
شـایه‌نی باسه سه‌رۆک ئۆباما زیاتر له 40 وڵاتی بۆ ئه‌و کۆنگره دوو ڕۆژیـیه بانگهێشت کردووه که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سـتپـێـبکات و تیایدا سه‌نگی بخرێته سه‌ر نه‌گه‌یشـتنی چه‌کی ناوه‌کی به ده‌سـتی تێرۆریسـتان و وڵاته مه‌ترسـیداره‌کان.