کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و دیپـلۆماته قهتهریـهیهیان ئازادکردووه ئه‌وه‌ی به گاڵته له‌سه‌ر فڕۆکه‌یه‌ک گوتبووی ده‌یه‌وێت بۆمبێـک بته‌قێنێته‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه محه‌مه‌د ئهلمودادی دیپلۆماتی قه‌ته‌ری که له واشنتنی پایته‌خته‌وه به‌ره‌و شـاری دێنڤه‌ری ویلایه‌تی کۆلۆرادۆ به فڕۆکه‌یه‌ک به‌ڕێـکه‌وتبوو، چۆته ناو ئاوده‌ستی فڕۆکه‌که و له‌وێ ده‌سـتی به جگه‌ره‌کێشـان کردووه، کاتێکیش بۆنی دوکه‌ڵ ده‌کرێت ده‌موده‌ست پاسه‌وانانی ناو فڕۆکه‌که خۆیان ده‌که‌ن به ناو ئاودهسـتهکهدا و ده‌یگرن و له به‌رامبه‌ردا به گاڵته پـێیان ده‌ڵێت پـێڵاوه‌کانم ده‌ته‌قێنمه‌وه.
باڵیۆزی قه‌ته‌ر له ئه‌مه‌ریکا عه‌لی بن فه‌هد ئه‌لهاجری ده‌ڵێت محه‌مه‌د ئهلمودادی به ئه‌رکێـکی فه‌رمی به‌ره‌و دێنڤه‌ر ڕۆیشـتبوو و هیچ مه‌ترسی کاری خراپـی له‌سه‌ر نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت محه‌مه‌د ئهلمودادی به زووترین کات به‌ره‌و قه‌ته‌ر ده‌ڕواته‌وه.