باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و دمتری مێدڤێدێڤ ی سه‌رۆکی رووسیا، په‌یماننامه‌یه‌کی گرنگی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیـیان مۆرکردووه، ئه‌وه‌ی که نزیکه‌ی 30% له جبه‌خانه‌ی ناو‌کی هه‌ردوو وڵات که‌م‌ده‌کاته‌وه.
په‌یماننامه‌که ئه‌مڕۆ له کۆماری چیک مۆرکراو به‌و پـێـیه هه‌ر وڵاته نزیکه‌ی 1500 چه‌کی ناو‌کی ستراتیجی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، هه‌ردوو سه‌رۆکی ئه‌مریکا و رووسیا له میانه‌ی رێوڕه‌سمی مۆرکردنی په‌یماننامه‌که‌دا له پراگ ، ستایشی په‌یماننامه‌که‌یان کرد و سه‌رۆک ئۆباما په‌یماننامه‌که‌ی به رووداوێکی مێژوویی گرنگی بۆ ئاسایشی ناو‌کی و هه‌روه‌ها بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ناودێر کرد.
هاوکات سه‌رۆکی رووسیا مێدڤێدێڤ، ئه‌ویش خۆشحاڵی خۆی له مه‌ر په‌یماننامه‌که ده‌ربڕی و گوتی هه‌ردوو لامان واتا رووسیا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ئامانجه‌یان هێنایه دی، ئه‌وه‌ی که دوو مانگ له‌مه‌و به‌ر کارێکی مه‌حاڵ تێی ده‌ڕوانرا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی رووسیا مۆرکردنی په‌یماننامه‌که‌ی به رووداوێکی مێژوویی ناودێرکرد، ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات خۆش ده‌کات.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆک به‌ڵێنیان دا تاوتوێی سه‌پاندنی سزای نوێی سه‌ر ئێران بکه‌ن، ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام بێت له ره‌تکردنه‌وه‌ی راگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.