ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆریای باکور ده‌ڵێن حوکمی 8 ساڵ کارکردنی سه‌ختیان داوه به‌سه‌ر پـیاوێـکی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها داواشـیان لێـکردووه بڕی 700 هه‌زار دۆلار سـزای دارایی بداته کۆریای باکور به‌هۆی هاتنه ناو کۆریای باکور به نایاسـایی له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باکور ده‌ڵێت تۆمه‌تباری ئه‌مه‌ریکایی له میانه‌ی ئامادهبوونێـکی به‌رده‌م دادگا (گۆمز) دانی به هه‌ڵه‌که‌یدا ناوه. ناوبراو دانیشـتووی شـاری بۆسـتنی سه‌ر به سـتانی ماساچوستسه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا نیـیه هه‌ر بۆیه دیپـلۆماتانی سـویدی له بری واشنتن ئاماده‌ی دادگاییکردنه‌که بوون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له مانگی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای ئازادکردنی هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی گۆمزی کردبوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی واشنتن نیگه‌رانه له نه‌بوونی شه‌فافیـیه‌ت له سیسـتمی دادوه‌ری کۆریای باکوردا. هه‌روه‌ها بڕوا ده‌کرێت کۆریای باکور هاوڵاتیـیه‌کی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی لا ده‌ستبه‌سه‌ربێت ئه‌وه‌ی له مانگی یه‌کی ئه‌مسـاڵدا له چینه‌وه چوو بۆ نێو کۆریای باکور.
شیکهرانی سیاسی ده‌ڵێن ده‌ستبه‌سه‌رکردنی گۆمز ڕه‌نگه کۆریای باکور بکاته کارتێـکی سه‌وداکردن له دانوسـتاندنه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.