سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان دوو هه‌فته دواخست که بڕیاربوو سبه‌ی سێشه‌ممه سـازبکرایه
کۆمپانیای نه‌وتی برتش پـترۆلیۆم BP ده‌ڵێت هه‌نگاوی باشیان ناوه له پـرۆسه‌ی گۆڕینی قه‌پاغی سه‌ر بیره‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک که بڕێـکی زۆری نه‌وتی لێدهڕژێته ناو ئاوی ده‌ریایه‌وه
ڕاپـرسی گشـتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ژاپـۆن ئاماژه ده‌ده‌ن هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک وه‌زیران ناوتۆ کان زۆرینه‌ی خانه‌ی سه‌رووی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست دابێت.
ده‌یه‌ها هه‌زار پـرسه‌گێڕان له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له خۆرهه‌ڵاتی شـاری سربرینیکا له بۆسنیا کۆبوونه‌وه بۆ به خاکسـپاردنی سه‌ده‌ها له قوربانیـیه‌کانیان له 15 هه‌مین سـاڵیادی هه‌ره خراپـترین کۆمه‌ڵـکوژی له ئه‌وروپا
کاربه‌ده‌سـتان له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن یاخیبووان 11 پـۆلیس و فه‌رمانداری ناوچه‌یه‌کیان کوشتووه له میانه‌ی چه‌ند هێرشێـکدا له هه‌رێمه‌که‌یاندا که پـێشـتر ئارام بووه
چوار له سه‌ربازه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان له شه‌ڕه ته‌قه و هێرشی یاخیبوواندا کوژراون. دوو سه‌ربازه‌که‌ی دیکه به بۆمبی لا ڕێ له باشوری ئه‌فغانسـتان کوژراون
ئه‌و که‌شـتیه کۆمه‌که‌ی ئاڵای مۆلدۆڤیای به‌سه‌ره‌وه‌یه و له‌وه‌دابوو به‌ره‌و غه‌ززه بهڕیبکهوێت به مه‌به‌سـتی شـکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی له‌سه‌ریه‌تی وا ئاڕاسته‌که‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و میسر ده‌چێت
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشـبهرهکه ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی خۆی بۆ ناو بازگه‌یه‌کی پـشـکنین له گه‌ڕه‌کی غه‌زالیه‌ی زۆرینه سـووننی نشینی به‌غدا لێـخوڕیبوو. نزیکه‌ی 20 که‌س برینداربوون
ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـنای پایته‌ختی نه‌مسـا 14 سـیخوڕی ده‌سـتگیرکراوی خۆیان ئاڵوگۆکرد که له گه‌وره‌ترین کرده‌وه‌ی سیخوڕیدا ده‌سـتگیرکرابوون له‌وه‌تای شه‌ڕی سـارده‌وه
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، زیاتر له 65 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 112 دی برینداربوون له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشین له باکوری رۆژئاوای پاکستان نزیک سنوری ئه‌فغانستان
خۆکوژێـک خۆی به کۆمه‌ڵێـک شیعه‌دا ته‌قاندۆته‌وه که به‌ره‌و کازمیه به‌ڕێکه‌وتبوون، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوژراون و زیاتر له 60 که‌سی دیکه برینداربوون
یه‌ک له ده‌سـتگیرکراوه‌کان نه‌رویژیـیه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئوگوریـیه و دووانه‌که‌ی دیکه‌یان یه‌کێـکیان ئوزبه‌که و ئه‌وی دیکه‌یان عێراقیـیه
بڕیاره ئه‌مڕۆ 10 گومانباری سیخوڕی ڕووسیایی که له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادان له به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بن
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی هێرشه‌کانی دژ به شیعه ئاینزاکان که بۆنه‌یه‌کی ئاینی به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه به لایه‌نی که‌م 12 که‌س له به‌غدا کوژراون
پێ ده‌چێت، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا له ڕێكکه‌وتنێک نزیکبن که به پێی واشنتن چه‌ند سیخوڕی گومانلێکراوی ڕوسی ئازاد ده‌کات له به‌رامبه‌ر دا ڕوسیا زانایه‌ک که به گومانی سیخوڕی کردن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیر کرابوو ئازاد ده‌کات.
چوار ده‌مانچه‌ی له نێو جانتای پاسه‌وانێکی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو که له‌گه‌ڵیدا هاتووه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دیار نه‌ماوه
وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له یه‌کێک له ناوچه هه‌ره توندهتیژهکانی باشوری ئه‌فغانستان ده‌کشێنه‌وه و مه‌سه‌له‌ی کۆنترۆڵکردنی ده‌ده‌نه ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
گوتی ئه‌گه‌ر تا کۆتایی سـاڵی داهاتوو که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌کشێنه‌وه گرژیـیه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب خاو نه‌بنه‌وه
ده‌ڵێت ده‌بێت شه‌ش زلهێزه‌که ڕاشـکاوانه نیشـانی بده‌ن پـشـتیوانی له په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ده‌که‌ن یان نا و ڕوونی بکه‌نه‌وه هه‌ڵوێسـتیان به‌رامبه‌ر جبه‌خانه‌ی ناو‌کی ئیسرائیل چیـیه
گروپی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا به‌ڵێنی ره‌وانه‌کردنی 2 هه‌زار سه‌ربازیان بۆ سۆماڵ داوه، که به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی هێزه‌کانی یه‌کێتی ئه‌فریقایه ئه‌وانه‌ی وا هه‌نوکه یارمه‌تی حکومه‌تی سۆماڵی ده‌ده‌ن
زیاتر نیشـان بده