کۆمپانیای نه‌وتی برتش پـترۆلیۆم BP ده‌ڵێت هه‌نگاوی باشیان ناوه له پـرۆسه‌ی گۆڕینی قه‌پاغی سه‌ر بیره‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک که بڕێـکی زۆری نه‌وتی لێ‌ده‌ڕژێته ناو ئاوی ده‌ریایه‌وه له‌وه‌تای له مانگی چواره‌وه سه‌کۆی ده‌رهێنانی نه‌وته‌که‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک تێـکشـکا.
کۆمپانیای BP له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به پـرۆسه‌که کردووه، ئه‌ویش به لابردنی قه‌پاغه‌که‌ی پـێشـوو که ته‌نها ده‌توانرا له ڕێـگه‌یه‌وه بڕێـکی نه‌وته ڕژاوه‌که کۆبـکرێته‌وه. له‌گه‌ڵ لابردنی قه‌پاغه کۆنه‌که نه‌وتێـکی زۆر ده‌سـتیکرده‌وه به ڕژاندن بۆ ناو ئاوی ده‌ریاکه و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی قه‌پاغه نوێـیه‌که داده‌نرێت.
کۆمپانیاکه ده‌ڵێت دانانی قه‌پاغه نوێـیه‌که 4 تا 7 ڕۆژی ده‌وێت و پـێشـبینی ده‌کرێت به‌هۆیه‌وه بتوانرێت هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی له بیره‌که دێته ده‌رێ کۆبـکرێته‌وه و بۆ ناو که‌شـتیـیه‌کان سه‌ربخرێت. ده‌شڵێن ئه‌و که‌شـتیـیه نوێـیه‌ی که هه‌ڵده‌سـتێت به کۆکردنه‌وه‌ی نه‌وته ڕژاوه‌که به (Helix Producer) ناسراوه له شه‌وی شه‌ممه‌وه ده‌سـتده‌کات به کۆکردنه‌وه‌ی بڕێـک له نه‌وته ڕژاوه‌که.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای BP دوو بیری به ئاڕاسته‌ی شوێنی بیره شـکاوه‌که لێده‌دات تا بتوانرێت به ته‌واوی لێچوونی نه‌وته‌که بنبڕ بکرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناکرێت هیچ کام له‌و دوو بیره تا ناوه‌ڕاستی مانگی هه‌شت ته‌واوبن.