بڕیاره ئه‌مڕۆ 10 گومانباری سیخوڕی ڕووسیایی که له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادان له به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بن.
ده‌سـتگیرکراوان له دادگایه‌کی فیدراڵی شـاری نیویۆرک دادگایی ده‌کرێن و له‌وێ تومه‌ته‌کانیان ئاڕاسـته ده‌کرێن.
ڕۆبه‌رت باوم پارێزه‌ری گومانبار ئانا چه‌پمان ڕایگه‌یاند له‌وانه‌یه چاره‌سه‌رێـکی خێرا بۆ ئه‌م دۆزه هه‌بێت. گوتیشی ڕه‌نگه گومانبار ئانا سه‌ودایه‌ک په‌سه‌ند بکات سه‌باره‌ت به دانـنان به تاواندا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕووسیا.
پـێشـووتر خێزانی ئه‌و زانا ڕووسیاییه‌ی که له‌سه‌ر سیخوڕی‌کردن بۆ ئه‌مه‌ریکا له ڕووسیا زیندانی کرابوو ڕایگه‌یاندبوو ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ گۆمانبارانی ئه‌م دۆزه‌دا ئاڵ‌وگۆڕیان پـێبکرێت.
که‌سـانی نزیـک له زانای ڕووسیایی ئیگۆر سوتیاگێن ده‌ڵێن ناوبراو له زیندانی باکوری ڕووسیاوه گواسـتراوه‌ته‌وه بۆ زیندانێـکی ناو مۆسـکۆی پایته‌خت و ده‌شڵێن پاشـان ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌کرێت.
برای زانای ناوبراو به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاندووه که ئاڵوگۆڕکردنی ئه‌م سیخوڕانه پـێشـنیازی ئه‌مه‌ریکا بووه.
هه‌تا ئێسـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا هیچ شـتێـکیان سه‌باره‌ت به‌مانه ڕانه‌گه‌یاندووه.