سه‌عید جه‌لیلی وتووێژکاری ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی خوازیاره له سه‌ره‌تای مانگی نۆوه ده‌ست به وتووێژ له‌که‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا بکات له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌رجێـکی جێبه‌جێ بکات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران بڵاویان کرده‌وه که‌وا سه‌عیدی جه‌لیلی ئه‌م پـێشـنیاره‌ی کردووه له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا کاثرین ئه‌شتون که نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر شه‌ش زلهێزه‌که ده‌کات. ئه‌و وه‌ڵامی پـێشـنیارێـکی خانم کاثرینی ده‌دایه‌وه که سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش کردبووی به مه‌به‌سـتی ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
له نامه‌که‌یدا سه‌عید جه‌لیلی ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا و چین ڕوونی بکه‌نه‌وه ئایا مه‌به‌سـتیان له نوێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان هاوکاریـکردنه یاخود دوژمنایه‌تیکردنی ئێرانه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ده‌بێت شه‌ش زلهێزه‌که ڕاشـکاوانه نیشـانی بده‌ن پـشـتیوانی له په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ده‌که‌ن یان نا و ڕوونی بکه‌نه‌وه هه‌ڵوێسـتیان به‌رامبه‌ر جبه‌خانه‌ی ناو‌کی ئیسرائیل چیـیه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا گۆمان ده‌که‌ن ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بدات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.