ده‌یه‌ها هه‌زار پـرسه‌گێڕان له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له خۆرهه‌ڵاتی شـاری سربرینیکا له بۆسنیا کۆبوونه‌وه بۆ به خاکسـپاردنی سه‌ده‌ها له قوربانیـیه‌کانیان له 15 هه‌مین سـاڵیادی هه‌ره خراپـترین کۆمه‌ڵـکوژی له ئه‌وروپا له‌وه‌تای شه‌ڕی دووهه‌مینی جیهانیـیه‌وه.
خزم و که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان له گۆڕه‌پانێـک له ده‌وری 775 کفن کۆبوونه‌وه و مه‌لا باڵاکان نوێژ و نزایان بۆ کوژراوه‌کان ده‌کرد و له نزیکه‌وه گۆڕێـکی نوێ هه‌ڵکه‌ندرابوو.
سربرینیکا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی پارێزراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دیاری کراوه له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕی بۆسنیا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا په‌ره‌ی سه‌ندبوو و هه‌زاره‌ها موسڵمانی بۆسنی داوای پاراسـتنیان له هێزه‌کانی سڕبی نه‌ژاده‌کانی بۆسنیا کردبوو.
هه‌رچه‌ندێـکه بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناوچه پارێزراوه‌که‌ی به ته‌واوی دیار نه‌کردبوو، وه له ته‌موزی سـاڵی 1995 دا هێزه سڕبیه نه‌ژاده‌کانی بۆسنیا ده‌سـتیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا گرت.
شـاره‌زایان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 8 هه‌زار پـیاو و کوڕی موسڵمان له‌سه‌ر ده‌سـتی هێزه سڕبیه‌کان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سربرینیکا کوژران.