گروپی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا به‌ڵێنی ره‌وانه‌کردنی 2 هه‌زار سه‌ربازیان بۆ سۆماڵ داوه، که به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی هێزه‌کانی یه‌کێتی ئه‌فریقایه ئه‌وانه‌ی وا هه‌نوکه یارمه‌تی حکومه‌تی سۆماڵی ده‌ده‌ن.
ده‌سته‌ی حکومه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدان ئه‌م هه‌واڵه‌یان راگه‌یاند، دوابه‌دوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی په‌یوه‌ند به سۆمال، کۆبونه‌وه‌که‌ش له شاری ئه‌دیس ئه‌بابای ،پایته‌ختی ئه‌ثیوبیا به‌رێوه‌چوو .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، پێشتر سه‌رۆکی سۆماڵی" شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د" داوایه‌کی یارمه‌تی به په‌له‌ی کرد، ده‌ڵێت حکومه‌تی سۆماڵی پێویستی به هاوکاری زیاتری له‌شکری هه‌یه، له پێناو به‌گژداچونه‌وه‌ی یاخیبوانی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی به‌شی زۆری مه‌گادیشۆی پایته‌ختیان کردووه.
کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌ندام بڕیاریان داوه ده‌ست‌به‌جێ 2 هه‌زار سه‌رباز ی خۆیان ڕه‌وانه‌ی سۆماڵ بکه‌ن، ده‌شڵێت ئه‌و سه‌ربازانه له ژێر فه‌رمانده‌ی یه‌کێتی ئه‌فریقادا کارده‌که‌ن.