سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان دوو هه‌فته دواخست که بڕیاربوو سبه‌ی سێشه‌ممه سـازبکرایه.
دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان دواخرا له‌و ده‌مه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق هێشـتا له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ند دوابه‌دوای دوو مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێـک‌نه‌که‌وتوون.
به گوێره‌ی ده‌سـتوری عێراق پـێویسـته په‌رله‌مان سه‌رۆکێـکی به‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵبـبژاردایه.
سه‌رۆکیش سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌سـتنیشـان ده‌کرد و داوای پـێـکهێنانی حکومه‌تی لێـده‌کرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتر ئه‌یاد عه‌لـلاوی له لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه له سه‌دا 91 ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئازار به‌ده‌ست‌هێنابوو به‌راورد به 89 کورسی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی ڕکابه‌ری که هه‌ردووکیان نه‌یانتوانی 163 کورسیـیه‌کانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن که بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت پـێویسته.
سه‌باره‌ت به دواخسـتنی کۆبوونه‌وه‌کان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عارف ته‌یفور نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی کوردسـتان کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:51 خوله‌كه.