پێ ده‌چێت، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا له ڕێكکه‌وتنێک نزیکبن که به پێی واشنتن چه‌ند سیخوڕی گومانلێکراوی ڕوسی ئازاد ده‌کات له به‌رامبه‌ر دا ڕوسیا زانایه‌ک که به گومانی سیخوڕی کردن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیر کرابوو ئازاد ده‌کات.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه پارێزه‌ری زانای ڕوسی به‌ندکراو ئیگۆر سوتیاگین گوتی ئه‌و ئازاد ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به ئازادکردنی ئه‌ندامانی شانه‌یه‌کی که گوایه شانه‌ی سیخوڕی ڕوسیان.
برایه‌کی سوتیاگین گوتی واشنتن پێشنیازی ئه‌م ئاڵوگۆڕپێ کردنه‌ی کردووه. له ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسی ده‌نگو باسی ئه‌سۆشیه‌یتت پرێس ڕاده‌گه‌ێنێت دانشتنێکی دادگای ئه‌مه‌ریکا بۆ سێ له‌و ده گومانباره سیخوڕانه دواخرا، ئه‌و سێ ئه‌ندامه بۆ نیویۆرک گوێزرانه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیاش هیچ تێبینییه‌کی ڕه‌سمییان له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرته نه‌داوه. هێشتا ڕوون نییه ئایه سۆتیاگین له بری هه‌ر ده گومان لێکراوی ڕوسی ئازاد ده‌کرێت یان ته‌نها یه‌کێکی تایبه‌ت له‌وانه.