ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به ڕۆژی ڕووناک خۆیان داوه به‌سه‌ر په‌رله‌مانی کۆماری چیچسـتانی باشوری ڕووسیادا و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و 17 که‌سی دیکه برینداربوون
له ئاکامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له عێراق به لایه‌نی که‌مه‌وه 13 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه که خه‌ڵـکی سڤیلیان له نێوانیاندایه و یه‌کێـکیان منداڵه.
چین ڕاپـۆرتێـک ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی چینی ڕێـگه به هه‌ندێـک له کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن یارمه‌تی ئێران بده‌ن له دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
پینتاگۆن: ریکخراوه‌کانی هه‌واڵی با زانیاری نهێنی دیکه بڵاونه‌که‌نه‌وه ئه و زانیاریانه‌ی ماڵپه‌ری wikileaks ده‌یانخاته به رچاو.
ئێران رونترین ئاماژه‌ی ئاشکرای پشتیوانی خۆی بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عیراقی ده‌ربرێوه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی ولاته‌که‌ی بۆ خولی دوهه‌م بکات.
کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتوویه‌تی هێزه‌کانی ئاشـتی پارێز له سودان به درێژایی ناوچه‌کانی سنووری باکور و باشور بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌ر له ده‌نگدانه‌که‌ی باشور بۆ سه‌ربه‌خۆیی
به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی گوتوویانه له ئاکامی هێرشێـکی تاڵیبان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش له هه‌رێمی هێلماند له باشور 8 پاسه‌وانانی ناحکومه‌تی کوژراون.
ئێران ده‌ڵێت له هێزه‌کانی ئه‌فغانی ده‌کۆڵنه‌وه که ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ئێرانی کردبوو دوای په‌ڕینه‌وه‌یان له سنور.
زیاتر له 150 کورد له تورکیا دادگایی ده‌کرێن به گۆمانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به کۆمه‌ڵێـکی سه‌رهه‌ڵـداوی نایاسایییهوه هه‌یه
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گه‌یشـتۆته ئێران به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی هه‌رێمی بۆ مانه‌وه‌ی له پـۆسته‌که‌ی بۆ گه‌ڕی دووه‌م پاش هه‌ڵبژاردنه یه‌کلایی نهکهرهوهکهی مانگی سێ‌دا.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنی سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی که له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌سـتگیرکراوه ده‌سـتیپـێـکردۆته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئوردنه وه‌ک به‌شێـک له گه‌شتێـکی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتگیری بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا.
سه‌رۆکی ئێرانی پێشوازی له قۆناغیکی تری وتووێژ له‌گه‌ڵ زل هێزه‌کانی جیهانی ده‌کات له‌مه‌ڕ پرۆگرامی ناو‌کی تاران‌دا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هاوڵاتیانی شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێـکه‌وتن، دوابه‌داوی شه‌پـۆلێـکی توندوتیژی که بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 21 که‌س
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆیان داوه به‌سه‌ر سێ دوکانی خشڵ و زێڕدا له ناوچه‌ی مه‌نسوری ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا و خاوه‌نی هه‌رسێ دوکانه‌که‌یان کوشـتووه
له‌و باره‌یه‌وه سائیب عرێقات به‌رپـرس له دانوسـتاندنه‌کانی فه‌ڵه‌سـتینی گوتی ئیسرائیلیـیه‌کان وا هه‌وڵه‌کانی بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن
له وتاره ڕادیۆیییه هه‌فتانه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێژه‌ی که‌می باجدان پـێویسته بۆ ئه‌و کۆمپانیایانهبێت که له ناو ئه‌مه‌ریکادا هه‌ل و ده‌رفه‌تی کار دروسـتدهکهن
سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ناتۆ کارئاسانی کردووه له مه‌سه‌له‌ی گه‌یشـتنی ڕێبه‌رانی تاڵیبان بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانسـتاندا
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووباره داوای له ئیسرائیل کردووه داوای لێبوردن بکات و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی ئه‌و قوربانیـیانه بکات ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی په‌لاماردانی کۆماندۆی ئیسرائیلی‌دا له ده‌مێـکی پـێشوهختی ئه‌مسـاڵدا کوژران
ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت پیاوانی بیرۆی لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به FBI به‌ر له هێرشه تێرۆریـیهکهی سـاڵی 2008 ی مۆمبای ئاگادارکرابوونه‌وه
زیاتر نیشـان بده