وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆیان داوه به‌سه‌ر سێ دوکانی خشڵ و زێڕدا له ناوچه‌ی مه‌نسوری ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا و خاوه‌نی هه‌رسێ دوکانه‌که‌یان کوشـتووه.
ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌کان پاش ئه‌وه‌ی خشڵ و زێڕی ناو دوکانه‌کانیان بردووه هه‌وڵیان داوه هه‌ڵبێن، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایش گه‌یشـتوونه‌ته سه‌ریان و شه‌ڕه ته‌قه له نێوانیاندا ڕوویداوه و له ئه‌نجام به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی دیکه کوژراون، له نێویاندا 2 له چه‌کداره‌کان. هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که خه‌ڵکی ڕێبواریشـیان تێدایه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئۆباڵی ئه‌م هێرشـانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی یاخیبووانه‌وه و ده‌ڵێن مه‌به‌سـتیان لێی دابینکردنی سه‌رمایه‌یه بۆ کاره تێرۆریسـتیـیهکانیان.