ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هاوڵاتیانی شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێـکه‌وتن، دوابه‌داوی شه‌پـۆلێـکی توندوتیژی که بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 21 که‌س.
پـۆلیس ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 20 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت ده‌سـتیان له‌و کوشـتنکاریـیانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هه‌بووبێت.
ئه‌م پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنێـکی که‌سێـکه بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی شوێنی یاسادانه‌رێـکی ناوچه‌که که له مانگی هه‌شـتدا کوژرا.
کوژرانی ڕه‌زا حه‌یده‌ر که سه‌ر به پارتی بزوتنه‌وه‌ی موته‌حیدی قه‌ومی بوو، بووه مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی توندوتیژی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ و تیایدا به لایه‌نی که‌م 85 که‌س کوژران.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بزووتنه‌وه‌ی موته‌حیدی قه‌ومی به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵـگای ئوردو زمان ده‌کات. پارتی عه‌وامی میلـلی ڕکه‌به‌ریش نوێنه‌رایه‌تی په‌شـتون نه‌ژاده‌کان ده‌کات. هه‌ردوو لایان لۆمه‌ی یه‌کتری ده‌که‌ن له هه‌ڵگیرسـاندنی توندوتیژیـیه‌کانی پاش کوژرانی ڕزا حه‌یده‌ر.
که‌راچی به‌هۆی گرژیـیه تایفی و نه‌ژادیـیه‌کان چه‌ندین حاڵه‌تی تیرۆرکردن و ڕفاندن تیایدا ڕووی داوه.