دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل پـلانی بنیاتنانی 240 خانووبه‌ره‌ی جوله‌که نشینی له ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات په‌سه‌ندکرد، فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئیسرائیلیان به‌وه تاوانبارکردووه که به مه‌به‌سـت هه‌وڵی له‌باربردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه سائیب عرێقات به‌رپـرس له دانوسـتاندنه‌کانی فه‌ڵه‌سـتینی گوتی ئیسرائیلیـیه‌کان وا هه‌وڵه‌کانی بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن.
ناوبراو دوێنێ هه‌ینی ئه‌م تێبینیـیه‌ی گوت، واته به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل پـلانه‌کانی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی نوێی په‌سه‌ندکرد له ناوچه‌کانی پیسگات زییڤ و هه‌روه‌ها ڕامۆت.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه وڵاته یه‌کگرتوکانی ئه‌مه‌ریکا نائومێدی خۆی له‌مه‌ڕ بڕیاری ئیسرائیلی په‌یوه‌ست ده‌ربڕی و فلیپ کراولی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـلانی بنیاتنانی خانووبه‌ره‌ی نوێی جوله‌که نشین دژی هه‌وڵه‌کانی وه‌گه‌ڕخسـتنه‌وه‌ی وتووێژی ڕاسـته‌وخۆی ئاشـتیـیه.
به‌ڕێز کراولی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا ئیسرائیل پـێش‌وه‌خت ئه‌مه‌ریکای له پلانی بیاتنانه‌که ئاگادارکردبوو.