له ئاکامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له عێراق به لایه‌نی که‌مه‌وه 13 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه که خه‌ڵـکی سڤیلیان له نێوانیاندایه و یه‌کێـکیان منداڵه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له شاری تکریت له باکوری عێراق له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئاسایش به ناوی قه‌یس ڕه‌شید 11 که‌س کۆژراون.
لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن زۆربه‌ی کوژراوه‌کان ئه‌ندامی خێزانی کاربه‌ده‌سته‌که‌ن و به لایه‌نی که‌م یه‌کێـکیان منداڵه.
بۆمبی دووهه‌م له خاڵێکی پشکنین له شاری سامه‌ڕا له باکۆری به‌غدا ته‌قیـوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 کارمه‌ندی پۆلیسی تیایدا کۆژران و 2 که‌سی تریش برینداربوون.
له لا‌یه‌کی تره‌وه بۆمبێ لکاو به باسه‌کانی هه‌ڵگری ئێرانیـیه شیعه‌کان له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 21 که‌س له دوو ڕووداوی جودا برینداربوون.
به‌رپـرسـان گوتوویانه یه‌که‌مین ته‌قینه‌وه‌یان 8 که‌سی بریندارکرد له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌که له شه‌قامی سه‌عدون له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا به‌ڕێـکه‌وتبوو.
دووه‌هه‌میان له گه‌ڕه‌کێـکی تر ته‌قیوه‌ته‌وه و 4 سه‌رنشینی پاسه‌که‌ی بریندراکردووه.