سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان بۆ ئازادکردنی سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی که له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌سـتگیرکراوه ده‌سـتیپـێـکردۆته‌وه.
بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیلی گوت ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌که و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لادا کارده‌کات بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له پـێناو ئازادکردنی گیلاد شـاڵێتی ته‌مه‌ن 24 سـاڵ.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه میلیشـیاکانی حه‌ماس له مانگی شه‌شی سـاڵی 2006 وه له نزیک سـنووری غه‌ززه گیلاد شـاڵێتیان ده‌سـتگیرکرد. حه‌ماس داوای ده‌کرد له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیل نزیکه‌ی هه‌زار زیندانیکراوی فه‌ڵه‌سـتینی به‌ر بدات.
ئه‌م لێـدوانه‌ی ناتانیاهو پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له هێرشێـکی ئاسـمانی ئیسرائیلی هات که تیایدا ئه‌و میلیشـیایانه کرانه ئامانج که له که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی حه‌ماسـدان، له ئاکامدا 2 فه‌ڵه‌سـتینی کوژران.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌و میلیشیایانه خۆیان ئاماده ده‌کرد موشه‌ک بگرنه ئیسرائیل. کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن که‌سێـکی دیکه‌ش برینداربووه.