به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی گوتوویانه له ئاکامی هێرشێـکی تاڵیبان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش له هه‌رێمی هێلماند له باشور 8 پاسه‌وانانی ناحکومه‌تی کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌روه‌ها 2 که‌س له‌و هێرشه‌ی به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ناوچه‌ی نه‌هری سه‌راج برینداربوون.
به‌رپـرسان گوتوویانه چه‌کدارێـکی تاڵیبانیش له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراوه.
هاوکات به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک کوشـتنی 3 سیڤیلی له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتیش لێـکه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت 8 که‌س له هێرشێـکی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شـاری هیرات برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانیش گوتوویانه کارمه‌ندێـکی پـۆلیس له نێو برینداره‌کاندابووه.
له لایه‌کی تره‌وه ناتۆ گوتی بندکراوێـکی که زووتر له هه‌ڵمه‌تێـکی ڕۆژی شه‌ممه له قه‌نده‌هار ده‌سـتگیرکرابوو له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به مردوویی له ژوری به‌ندیخانه دۆزراوه‌ته‌وه.