براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جارێـکی تریش داوا له کۆنگرێس ده‌کات مه‌سه‌له‌ی خۆلادان له باجدان دابخات که وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێژه‌ی باجدانی کۆمپانیاکان که‌م ده‌کاته‌وه له ده‌مێـکدا کاره‌کان ده‌نێرن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
له وتاره ڕادیۆیی‌یه هه‌فتانه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێژه‌ی که‌می باجدان پـێویسته بۆ ئه‌و کۆمپانیایانه‌بێت که له ناو ئه‌مه‌ریکادا هه‌ل و ده‌رفه‌تی کار دروسـت‌ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کۆماریـیه‌کان له هه‌وڵی بێ وچاندان بۆ هێشـتنه‌وه‌ی خۆ لادان له باجدان که وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به ملیار دۆلار له‌سه‌ر باجده‌رانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌که‌وێت.
کۆماریـیه‌کانیش له وتاری هه‌فتانه‌یه‌ندا داوای درێژکردنه‌وه‌ی پـلانی که‌مکردنه‌وه‌ی باجدانی سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوشیان کردووه، وه ئه‌م داوایه‌ش له لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.