پۆلیس له نیوزلاند ده‌ڵێت هیچ ئومێدێک نه‌ماوه له دوزینه‌وه‌ی 29 کرێکاری کانگا به زیندویی، پاش ته‌قینه‌وه به هێزیکهی دووهه‌م که لوله‌ی ستونی ژێر زه‌مینی هه‌ژاندوه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی میسر: خۆنیشانده‌رێك کوژراوه و ژماریه‌کیش برینداربوونه له کاتی خۆنیشاندانێك له دژی ئاماده نه‌بوونی حکومه‌ت که ڕێگه‌یان پێ بدات کاری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کڵێسایه‌کی نوێ به کۆتایی بهێنن.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆکی کۆریای باشور قایل بوون له‌سه‌ر سـازکردنی مانۆڕی نوێی سه‌ربازی له نێوانیاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆپـبارانه‌که‌ی کۆریای باکور ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س
یاسانوێیهکه داوا ده‌کات ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی پارله‌مان ده‌نگ بدات بۆ هه‌ر جۆره کشانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی که زۆر گرنگن بۆ دانوساندنه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستنییه‌کان و سوریه‌کان.
سه‌رۆکی ناو‌کی ئێران ڕه‌تیکرده‌وه که‌وا کێشه‌ی ته‌کنیکی بووبێته گرفت له به‌رده‌م کاره‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناپه‌سندی کۆریای باکوری کرد له‌به‌ر هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆریای باشور‌و داوای کرد " کرداری شه‌ڕخوزانه‌ی" ڕاگرێت.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور: تاوانه‌کانی خراونه‌ته پاڵ هاشمی سیاسین و له ڕاستیدا ماڵین(دراوین).
کاربه‌ده‌سـتانی که‌مبۆدیا ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 378 که‌س مردوون و به سه‌دانیش برینداربوون دوای ئه‌وه‌ی که‌وتنه ژێر ده‌ست و پێ له ڤێسـتڤاڵێـکی گه‌وره له پـنوم بنه‌ی پایته‌خت
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا تورکیا و لوبنان چه‌ند ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک له نێوانیان مۆربکه‌ن، له‌وانه بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ بازرگانی ئازاد
کۆریای باکور تۆپـبارانی دورگه‌یه‌کی کۆریای باشوری کردووه که خه‌ڵـکی لێ ده‌ژین، ئه‌مه‌ش وای له کۆریای باشور کردووه وه‌ڵام بداته‌وه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی خۆی بخاته حاڵه‌تی ئاماده باشیـیه‌وه و به ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا بسوڕێنه‌وه
پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت چه‌کداران 2 برای مه‌سیحیان له باکوری وڵات کوشتوه له نوێ ترین زنجیره هێرشه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌سیحیان کردونه‌ته ئامانج
سه‌رۆکی شانده‌که ستیڤن بوس-ورث: ده‌ڵسارد بۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌م بریاره هانده‌رانه‌ی کۆریای باکور هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا ده‌مێکه ئاگاداری مه‌به‌سته ناوکیه‌کانی پیونگ یانگه.
په‌رله‌مانی ئیسرائیل به‌نیازه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک بدات که ڕه‌نگه له ئاینده‌دا بـبێته کۆسپـێـکی دیکه له به‌رده‌م ڕێـکه‌وتنه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و سوریـیه‌کان
ئیسرائیل ده‌سـتیکردووه به دروسـتکردنی به‌ربه‌سـتێـکی گه‌وره به درێژای سـنووری له‌گه‌ڵ میسردا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕیشه‌کێشکردنی دیارده‌ی هاتنی په‌نابه‌رانی نا یاسایی بۆ وڵاته‌که‌یان
له مانگی 7، کۆنز-ی ته‌مه‌ن 89 ساڵ به‌ڕه‌سمی تاوانبارکرا به یارمه‌تی دان له کوشتنی 430،000 جوله‌که له نێوان ساڵانی1942-1943 له که‌مپی بهلزێک له پۆڵۆنیا.
په‌رله‌مانتارانی عێراقی له ده‌می هه‌ڵبژاردنی مانگی سێی ئه‌مسـاڵه‌وه وا ئێسـتا چوارهه‌مین دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام پـێشـبینی ناکرێت بڕیاره سه‌ره‌کیـیه‌کان تا چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه چاره‌سه‌ر بکرێن
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی خشته‌ی کاتی ڕێـکخراوی ناتۆی ڕه‌تکرده‌وه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ئه‌فغانسـتان هه‌تا ساڵی 2014 و ئه‌و کاره‌ی به نیشـانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتن ناوزه‌دکرد
به‌رپـرسـان له هیندسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک 8 که‌س کوژران و به لای که‌م 12 ی دیکه‌ش برینداربوون
یه‌کێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا هانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانـنامه‌یه‌کی نوێی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی نێوان واشنتن و مۆسـکۆ په‌سه‌ند بکات
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌فغانی سه‌رگه‌رمی لێـکۆڵینه‌وه بوو له 2500 شـکایهت ئه‌وانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی 18 ی مانگی نۆی ئه‌مسـاڵ به جیدی ڕهچاوکران
زیاتر نیشـان بده