په‌رله‌مانی ئیسرائیل به‌نیازه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک بدات که ڕه‌نگه له ئاینده‌دا بـبێته کۆسپـێـکی دیکه له به‌رده‌م ڕێـکه‌وتنه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و سوریـیه‌کان.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسه‌که بدات که وا ده‌کات زیاتر مه‌سه‌له‌ی ده‌سـت هه‌ڵگرتن له‌و ناوچانه‌ی له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات و جۆلاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه سه‌ختر بێت بۆ حکومه‌تی ئیسرائیل. هه‌روه‌ها له به‌رنووسه‌که‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر بێت و دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان (واته 80 له کۆی 120 ئه‌ندامه‌که) ده‌نگیان بۆ کشانه‌وه‌که دا له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و سوریـیه‌کاندا ئه‌وا پـێویست به سـازکردنی ڕیفراندۆم ناکات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌و ده‌نگانه بهدهسـتبهێنرێت ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ڕیفراندۆمێـکی گشـتی سـازبکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنووسه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس گوتی ئه‌و بۆ وتووێژه‌کانی ئاشـتی ناگه‌ڕێته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئیسرائیل بنیاتنانی نیشته‌جێـیه‌کان ڕانه‌گرێت، به‌وانه‌شی له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵاته.