بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی خشته‌ی کاتی ڕێـکخراوی ناتۆی ڕه‌تکرده‌وه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ئه‌فغانسـتان هه‌تا ساڵی 2014 و ئه‌و کاره‌ی به نیشـانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتن ناوزه‌دکرد.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه تاڵیبان دوا مۆڵه‌تی کشـانه‌وه‌ی هه‌تا سـاڵی 2014 به نابه‌جێ ناوزه‌دکرد. گوتیشی ئه‌مه ده‌بێته درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگ که ناتوانن تێدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
ڕابه‌رانی ناتۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی پـرتوگالدا که دوێنێ شه‌ممه کۆتایی پـێـهات ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌که، به‌ڵام به‌رپرسـانی ناتۆ و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن کشانه‌وه‌که له‌سه‌ر باری ئاسایش ده‌وه‌سـتێت.
ڕۆژانه توندوتیژی له ئه‌فغانسـتان به‌رده‌وامه و ڕێژه‌ی زیان لێـکه‌وتن له نێوان سه‌ربازه‌کان و مه‌ده‌نیـیه‌کاندا هێشـتا به‌رزه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژران و 4 ی دیکه‌ش برینداربوون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له هه‌رێمی قه‌نده‌هار. ناتۆ ده‌ڵێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیاوازدا ئه‌مڕۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان و هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان زیاتر له 20 چه‌کداریان کوشـتووه له زنجیره‌یه‌ک هێرشی جیاوازدا.