ئیسرائیل ده‌سـتیکردووه به دروسـتکردنی به‌ربه‌سـتێـکی گه‌وره به درێژای سـنووری له‌گه‌ڵ میسردا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕیشه‌کێشکردنی دیارده‌ی هاتنی په‌نابه‌رانی نا یاسایی بۆ وڵاته‌که‌یان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل گوتی به ده‌یان بڵدۆزه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌سـتیانکردووه به کارکردن له خاڵه‌کانی سه‌ر سـنوور. ئه‌م به‌ربه‌سـته نوێـیه پـێشـبینی ده‌کرێت دروسـتکردنی سـاڵێـک بخایه‌نێت و مه‌زه‌نده ده‌کرێت 370 ملیۆن دۆلاری تێبچێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سـنووری میسر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بووه‌ته ڕێـگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ قاچاخچیـیانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات و هه‌روه‌ها ئه‌و ئهفریقیـیانهی له‌تاو خرابی باری ئابوری کۆچ ده‌که‌ن.
زۆر جار پاسه‌وانانی سـنووری میسر ته‌قه له‌و په‌نابه‌رانه ده‌که‌ن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوور بـبه‌زێنن و به‌ره‌و ئیسرائیل بڕۆن.