سه‌رۆکی ناو‌کی ئێران ڕه‌تیکرده‌وه که‌وا کێشه‌ی ته‌کنیکی بووبێته گرفت له به‌رده‌م کاره‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم. جه‌ختیشی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ۆرمی کۆمپـیوته‌ری ناسراو به ستوکسنێت زیانی به به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی نه‌گه‌یاندووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی گوتی دوژمنانی ئێران شکستیان هێناوه له به‌ده‌سـتهێنانی ئامانجه‌کانیان له ڕێـگه‌ی به‌کارهێنانی ڤایرۆسی کۆمپـیوته‌ر بۆ ڕاگرتنی هه‌وڵه ناوکیـیه‌کانی ئێران.
سـاڵحی هه‌روه‌ها گوتی ئێران له مانگی نۆی داهاتووه‌وه ده‌سـتده‌کات به به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ناو‌کی بۆ ڕیاکته‌رێـکی ناو‌کی. گوتیشی پـیتاندنی یۆرانیۆم به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 وڵامدانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزه بۆ ڕۆژئاوا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ سـزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سـاڵحی پـێده‌چێت به پـێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم بێت که گوتبووی کێشه‌ی ته‌کنیکی بووه‌ته مایه‌ی خاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.