یه‌کێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا هانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانـنامه‌یه‌کی نوێی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی نێوان واشنتن و مۆسـکۆ په‌سه‌ند بکات.
ئه‌م داوایه دوێنێ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ له شـاری لیشـبۆن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانـنامه‌ی ناسراو به سـتارت پـشـتیوانی به‌هێزی له لایه‌ن ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ لێـکرا.
باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی پـێشـتر گوتبوی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م په‌یمانـنامه‌یه پـێویسـتیـیه‌کی ئاسایشی نیشـتیمانی و ئه‌و کاره‌ی ناکرێت دوابخرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌رۆک ئۆباما داوای له ئه‌نجومه‌نی پـیرانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد به خێرایی ئه‌و سه‌ودایه په‌سه‌ند بکات.
له‌و ده‌مه‌ی سیناتۆرانی کۆماری نابه‌دڵن له په‌سه‌ندکردنی په‌یمانـنامه‌که هاوکات ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپایی له نێویاندا ڕووسیا ده‌ڵێن کارێـکی گرنگه په‌یمانـنامه‌که له کاتی خۆیدا په‌سه‌ندبکرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سـکرتێری گشـتی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆغ ڕاسمۆسن ئاگاهی ئه‌وه‌ی دا که ئاسایشی وڵاتانی ئه‌وروپایی له مه‌ترسیدایه.
ناوبراو ئه‌م لێـدوانه‌ی دوای ئه‌وه ڕاگه‌یاندبوو که ڕووسیا له‌مه‌ڕ سیستمی موشه‌کی به‌رگری هه‌نگاوێـکی مێژوویی نابوو په‌یوه‌ست به کارکردنی ڕووسیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ.