یه‌کێک له بهناودهنگ ترین نازییه‌کان-ی که دادگاه داوای ده‌کرد مردووه به‌ر له‌وه‌ی دادگایی کردنی ده‌ست پێ بکات له‌به‌ر گۆیا ڕۆڵی ده کوژرانی سه‌دان هه‌زار جوله‌که.
دوشه‌ممه، دادگایی ئا‌ڵمانیا له شاری بۆن گوتی کۆنز له 18 ئه‌م مانگه له شاری خۆی کۆچی دوایی کرد. زانیاری له‌سه‌ر چۆنایه‌تی مرده‌نی ئاشکرا نه‌کراوه.
له مانگی 7، کۆنز-ی ته‌مه‌ن 89 ساڵ به‌ڕه‌سمی تاوانبارکرا به یارمه‌تی دان له کوشتنی 430،000 جوله‌که له نێوان ساڵانی1942-1943 له که‌مپی بهلزێک له پۆڵۆنیا.
ئه‌ۆ که پاسه‌وانی پێشوی که‌مپی مه‌ره‌گ بوو هه‌روه‌ها تاوانبار کرابوو به ته‌قه کرده‌ن له کوشتنی 10 جوله‌که.
کۆنز له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له دایک ببوو وه له سوپای سۆڤیه‌ت دا خزمه‌تی کردبو به‌رله‌وه‌ی له لایه‌ن ئاڵمانه‌کان وه‌ک گرتووی شه‌ڕ بهبردرێت. ئه‌و دواتر له که‌مپه‌کانی مه‌رگ کاری کرد.
ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی جوله‌کان،ناوه‌ندی سایمه‌ن وایزهنتاڵ، ئه‌وی به سێهه‌م که‌س له‌لیستی داواکراوان دانابو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌که مرده‌نی کۆنز-ی به مایه‌ی 'نائۆمێدی' ناوبرد و ڕه‌خنه‌ی له ئا‌ڵمانیا گرت له‌به‌ر دادگای کردنی له‌سه‌ر خۆی نازیه‌کانی پێشوو.