سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆکی کۆریای باشور قایل بوون له‌سه‌ر سـازکردنی مانۆڕی نوێی سه‌ربازی له نێوانیاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆپـبارانه‌که‌ی کۆریای باکور ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س، له نێوانیاندا دوو هاوڵاتی سیڤیل که ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمه‌کانیان دۆزرانه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نمایشی هێزه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌سـتپـێده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه دواخراوه و بڕیاره که‌شتی یوئێسئێس جۆرج واشنتن تیایدا به‌شـداری بکات و بێته ئاوی ناوچه‌ی سـتراتیژی نێوان نیمچه دورگه‌ی کۆری و چین.
کۆشـکی سـپی شه‌وی سێشه‌ممه بڕیاری سـازدانی ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی نێوان سه‌رۆک باراک ئۆباما و سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆن باک. کۆشکی سپی ده‌ڵێت هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی داوه شان به شانی کۆریای باشور بوه‌ستێت و کار له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه بکات بۆ ڕێـکخسـتنی سه‌رزه‌نشتکردنی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆریای باکور له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه کردیـیه سه‌ر دورگه‌یه‌کی کۆریای باشور.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی فه‌رمانده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر نیمچه دورگه‌ی کۆری ده‌که‌ن گوتیان لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی سه‌ربازێـکی مارینی کۆریای باشور.
هێشـتا گرژیـیه‌کان له نێوان هه‌ردوو کۆریا له ئاسـتێـکی به‌رزدایه، هه‌ر لایه‌کیان هه‌ڕه‌شه ده‌کات به‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌شـکری گه‌وره‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر لاکه‌ی دیکه‌یان کاری شه‌ڕه‌نگێزی دیکه بکات.