شانده‌یه‌کی ئه‌مریکا به‌ره‌و ژاپۆن که‌ۆتۆته رێ بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌ۆ زانیاریانه‌ی جێگای سه‌رسورمانن و ئاشکرا بوونه سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناووکی کۆریای باکور.
سه‌رۆکی شانده‌که ستیڤن بوس-ورث دوشه‌ممه له کۆریای باشور گوتی ده‌ڵسارد بۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌م بریاره هانده‌رانه‌ی کۆریای باکور هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا ده‌مێکه ئاگاداری مه‌به‌سته ناوکیه‌کانی پیونگ یانگه وه ئه‌مه‌ی ئێستا قه‌ێران نیه.
بوس-ورث ڕاسپێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری کۆریای باکور له‌گه‌ڵ حه‌ۆت دیپڵۆمات و ئه‌فسه‌رانی زانیاری چوونه هه‌رێمه‌که پاش ئه‌وه‌ی زانیایه‌کی ناووکی ئه‌مه‌ریکا ڕاپۆرتی داب‌و که سازگه‌یه‌کی پێشکه‌ۆتووی پیتاندنی یۆرانیۆم به زیاتر له 1،000 ده‌زگای سه‌نته‌رفیوژ له کۆریای باکور دیوه.
شانده‌که دواتر سه‌ردانی چین ده‌کات. ووته‌بێژی حکومه‌تی ژاپۆن ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م چالاکیه نوێیه‌ی پیونگ یانگ به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌سند ناکات.