ڕێبه‌رایه‌تی کاتی تونس کار ده‌کات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی پـێشـوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له ده‌سه‌ڵات لادرا
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ردوو حزبی دیموکرات و کۆماری پـێـکه‌وه کاربکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی که ده‌ڵێت ئێمه به‌ر له‌وه‌ی دیموکراتبین یان کۆماری ئێمه ئه‌مه‌ریکایـین
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن چین و ڕووسیا و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شـداری له گه‌ڕانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی نێو ده‌زگاکانی ئێرانی ناکه‌ن
ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوری تونس ده‌ڵێت چوونه ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی پـێشـووی تونس بۆ هه‌میشه‌یییه و فوئاد ئه‌لمبزع سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌ک سه‌رۆکێـکی کاتی ده‌سـتبه‌کارده‌بێت
سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی لوبنان ده‌ڵێت بێ له دیالۆگ هیچ بژاره‌یه‌کی تری نیـیه بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سیاسی لوبنان
هاوڵاتیانی باشوری سودان ئه‌مڕۆ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن که دوا ڕۆژی هه‌فته‌یه‌که له ڕیفراندۆمی گرنگی په‌یوه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی باشور
سه‌رۆک وه‌زیر محه‌مه‌د ئه‌لغه‌نوشی ده‌ڵێت ئه‌وه وه‌ک سه‌رۆکی کاتی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست
به هه‌زاران که‌س له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و چه‌ند شـاری دیکه‌ی ئه‌و وڵاته گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به گرانی ژیان له وڵاته‌که‌دا
ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس باری نائاسایی‌یان له وڵاته‌که ڕاگه‌یاند و بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵـکیان دا و فه‌رمانیان به هێزپهکانی ئاسایش داوه ته‌قه له هه‌ر که‌سێـک بکه‌ن که سه‌رپـێچی بکات
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 12 گومانباری تێرۆریست له به‌ندیخانه‌یه‌کی باشوری عێراق هه‌ڵهاتوون
جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا گه‌یشته عێراق بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حکومه‌تی نۆی سه‌باره‌ت به دوا ڕۆژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا له‌م ده‌مه‌ی که خۆیان بۆ کشانه‌وه له کۆتایی ئه‌م ساڵدا ئاماده ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی لوبنان داوای له سه‌عه‌د حه‌ریری کردووه ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌تێك بکات که ئه‌رکی جێبه‌جێکردنی کاره‌کان له ئه‌ستۆ بگرێت تا پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت کۆریای باشور مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێـکی کۆریای باکور بداته‌وه، وه‌لێ ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات مسۆگه‌ری بکات شتێـکی وه‌ها ڕوو نه‌دات
ڕێـکخراوێـکی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێبه‌رانی سه‌ندیکای کرێـکاران له تونس ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 4 که‌س له پـێـکدادانی نوێ‌دا له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا کوژراون
پـۆلیسی تورکیا گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوی کردووه به‌سه‌ر ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له به‌رده‌م دادگایه‌کی شـاری دیاربه‌کردا کۆبووبوونه‌وه که له‌وێ دادگایی‌کردنی کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی کورد ده‌سـتیپـێـکرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هێله‌ری کلینتن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گهشتهکهیدابۆ که‌نداوی فارس به سه‌ردانی قه‌ته‌ر له ڕۆژی چوارشه‌مه
ڕۆژی چوارشه‌ممه زه‌نگی ئاگاهی ڕوودانی لافاو له برسبن سێهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئوسـترالیا لێـیدا بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێـک ئه‌گه‌ر له‌و شـاره چۆڵکراوهدا مابێت
لێـکۆڵه‌ره‌وانی ڕووسیا پـۆڵه‌ندا تۆمه‌تبارده‌که‌ن له که‌وتنی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که له مانگی چواری سـاڵی ڕابردوودا سه‌رۆکی پـۆڵه‌ندا لێخ کازنسکی له‌گه‌ڵ 95 که‌سی دیکه‌ی تیادا کوژران
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قێنه‌رێکی خودکوژ له‌سه‌ر مۆتۆربایسکلێکدا له هێرشێک له ڕۆژی چوارشه‌ممه نزیک به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا به‌لای که‌م 2 که‌سی کوشتووه.
ڕۆژیک پاش نائارامی به هۆی بێ‌کاری و نرخی به‌رزی خواردن له شاره‌که‌دا، پۆلیس له پایته‌ختی تونس دامه‌زراون و په‌خش و بڵاوهبوونه.
زیاتر نیشـان بده