هاوڵاتیانی باشوری سودان ئه‌مڕۆ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن که دوا ڕۆژی هه‌فته‌یه‌که له ڕیفراندۆمی گرنگی په‌یوه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی باشور.
شیـکه‌ران ده‌ڵێن هه‌ستێـکی که‌می خۆشی له‌مه‌ڕ ئه‌نجامی ده‌نگدانی مێژوویی له ئارادایه. پـێشـبینی ده‌کرێت ده‌نگده‌رانی باشوری سـودان به زۆینه ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له باکور دابێت و نوێترین وڵاتی جیهان دابمه‌زرێنن.
دوێنێ هه‌ینی به‌رپـرسێـکی حزبی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ده‌سه‌ڵاتداری باکور ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند حزبه‌که‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌ی په‌یوه‌ست به ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشور په‌سه‌ند ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه جێمی کارته‌ری سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا له سودانه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بکات و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت پـێده‌چێت ده‌نگدانه‌که هاوتای یاسا و ڕێنمایـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت.
ڕێـکخه‌رانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌ڵێن ڕێژه‌ی به‌شـداربووان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌یشته 60% ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که پـێویسته تاوه‌کو ده‌نگدانه‌که بـبێته یاسایی.
هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی ده‌نگدانه هه‌تا دووی مانگی ئاینده ئاشـکرا بـبن و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی کۆتاییش دوای هه‌فته‌یه‌ک هه‌تا دوو هه‌فته بڵاوبکرێنه‌وه.