کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 12 گومانباری تێرۆریست له به‌ندیخانه‌یه‌کی باشوری عێراق هه‌ڵهاتوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌مه ڕۆژی هه‌ینی له زیندانێـکی شـاری به‌سره ڕوویدا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت ئه‌و که‌سـانه تاوانبارکرابوون به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له 8 ی مانگی یازده ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 10 که‌س و برینداربوونی 30 که‌سی دیکه.
ده‌ڵێن ئه‌و که‌سـانه دوو هه‌فته پاش هێرشه‌که ده‌سـتگیرکران، به‌ڵام دادگایی نه‌کرابوون.
ئێسـتا هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.