سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی لوبنان ده‌ڵێت بێ له دیالۆگ هیچ بژاره‌یه‌کی تری نیـیه بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سیاسی لوبنان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌عه‌د حه‌ریری دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه هات که حزبوڵا ناچاری کرد حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌ڕێز حه‌ریری ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕایه‌وه به‌یرووت پاش ڕاوێژ و تاووتوێـکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا و هه‌روه‌هاش تورکیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی لوبنان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان له واشنتن له کۆبوونه‌وه‌دا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما، کاتێـک ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی حزبوڵا بوون ده‌سـتیان له پـۆسـته‌کانیان کێشایه‌وه و حکومه‌تیان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
ڕاپـۆرته‌کانی میدیا ده‌ڵێن پـێده‌چێت دادگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێـکۆڵینه‌وه له کوژرانه‌که‌ی سـاڵی 2005 ی ڕه‌فیق حه‌ریری (باوکی سه‌عه‌د حه‌ریری)، ئاماژه به ده‌ستهه‌بوونی ئه‌ندامانی حزبوڵا بکات له‌و کوشـتنه‌دا. هه‌رچی حزبوڵاشه نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌ستی له‌و کوشـتنه‌دا هه‌بێت.