ڕێـکخراوێـکی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێبه‌رانی سه‌ندیکای کرێـکاران له تونس ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 4 که‌س له پـێـکدادانی نوێ‌دا له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا کوژراون.
خۆپـیشـانده‌رانی ناڕازی به‌رامبه‌ر پـێـکاری و به‌رزی نرخی خۆراک، فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنه‌که‌ی حکومه‌تیان له تونسی پایته‌خت پـشـتگوێ خست و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ژماره‌یه‌کیان که‌وتنه به‌رد هاویشتن و هێزه‌کانی پـۆلیسیش له به‌رامبه‌ردا گازی فرمێسـک ڕێژیان به‌کارهێنا.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی تونس ده‌ڵێن 23 که‌س له‌و گێره‌شێوێنیـیانه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون، به‌ڵام ئۆپـۆزسیۆن و کۆمه‌ڵه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن کۆی گشـتی کوژراوه‌کان زیاترێـکه له 50 که‌س.
شایه‌تحاڵه‌کان له شـارۆچکه‌ی دۆز که نزیکه‌ی 550 کیلۆمه‌تر له باشوری پایته‌خته‌وه دوره ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له پـێـکدادانێـکدا له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
سویسرا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ژنێـکی سویسری که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تونسیـیه هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه له باکوری وڵاته‌که‌دا کوژراوه. سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان له فه‌ره‌نسـاوه ده‌ڵێن هاوڵاتیـیه‌کی فه‌ره‌نسیش له‌و ڕووداوانه‌ی تونسـدا کوژراوه.