لێـکۆڵه‌ره‌وانی ڕووسیا پـۆڵه‌ندا تۆمه‌تبارده‌که‌ن له که‌وتنی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی که له مانگی چواری سـاڵی ڕابردوودا سه‌رۆکی پـۆڵه‌ندا لێخ کازنسکی له‌گه‌ڵ 95 که‌سی دیکه‌ی تیادا کوژران.
ڕاپـۆرته‌که که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوبوویه‌وه ده‌ڵێت فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسـمانی پـۆڵه‌ندا خه‌ریکی خواردنه‌وه بووه له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ناچار کردووه له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی خراپـی شـاری سمۆلینسکی ڕووسیادا بنیشێنێته‌وه.
له ڕاپـۆرتی کۆتایی لێـکۆڵه‌ره‌وان، ڕووسیا گه‌یشـته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کارمه‌ندانی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسـمانی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کیان نه‌کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هاوسه‌ره‌که‌ی کازنسکی و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌و ڕووداوه‌دا کوژران.