پـۆلیسی تورکیا گازی فرمێسـک ڕێژ و ئاوی کردووه به‌سه‌ر ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له به‌رده‌م دادگایه‌کی شـاری دیاربه‌کردا کۆبووبوونه‌وه که له‌وێ دادگایی‌کردنی کۆمه‌ڵێـک چالاکوانی کورد ده‌سـتیپـێـکرد به گومانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه.
ڕاپـۆرته ناوخۆیـیهکان ده‌ڵێن به هه‌زاره‌ها که‌س له ده‌وری دادگاکه‌دا گردبووبوونه‌وه و هه‌ندێـکیان به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆفیان گرتۆته هێزه‌کانی پـۆلیس.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له نێو دادگاکه‌دا دادگایی‌کردنی زیاتر له 100 که‌س به‌رده‌وام بوو که تاوانبارکراون به‌وه‌ی به‌شێـکن له تۆڕێـکی په‌یوه‌ندیدار به په‌که‌که‌وه، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی هه‌ڵبژێردراوی کوردیشـیان تێدایه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دادگاییکردنه‌که کێشه دروست بوو کاتێـک دادوه‌ره‌که ڕه‌تی کرده‌وه شایه‌تی هه‌ر که‌سێـک وه‌ربگرێت که به زمانی کوردی ده‌دوا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه.